هەولێر
قۆناغ بە قۆناغ شەقامى 120 مەترى نۆژەن دەکرێتەوە
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
نۆژەنکردنەوەى شەقامى 120 مەترى هەولێر بەردەوامە و کۆمپانیاى جێبەجێکاریش رایدەگەیەنێت: هەموو چاڵوچۆڵییەکانى شەقامەکە چاک دەکەن.
ئەمڕۆ، سایدی رێگای پیرمام، بەدیاریکراوی لە سووڕانەوەکە بەرەو شاری ئیتالی (2) لەسەر شەقامی 120 مەتری، هەروەها شەقامی 120 مەتری لە نێوان بەرزەپردی بەحرکە بەرەو بەرزەپردی پیرمام (بەدیاریکراوی لە بەردەم گوندی ئارام تاوەکو بەرزەپردی پیرمام). کارى چاککردنەوەى تێدا دەکرێت.
هێمن گروپ کارى نۆژەنکردنەوەکە ئەنجام دەدات، بەوتەى ئیسماعیل بارزان کە سەرپەرشتیارى تیمەکەیە و بۆ 964 قسەى کردووە، هەموو چاڵوچۆڵییەکانى شەقامەکە، هەنگاو بە هەنگاو چاک دەکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح