دوو ئۆتۆمبێل سووتاون
ئاگرەکەى سەر رێگاى مەخمور کۆنتڕۆڵکرا؛ زیانى زۆرى هەبووە
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، ئاگرێکى گەورە لەسەر رێگاى هەولێر- مەخمور، کۆگایەکى کۆکرنەوەى ئاسن و پلاستیک “سکراب”ـى لە نزیک گوندى قۆریتان سووتان، بەڵام لەگەڵ کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکە، ئاگرێکى تر لە گەراجێکى دیکەى کەلوپەلى ئەوروپى و لەنگە کەوتەوە.
گۆران هاشم کە خاوەنى یەکێک لە گەراجە سووتاوەکانە، بە 964ـى وت،”زیاتر لە 400 تۆن سکراب و ئاسن و پلاستیک سووتاون، زیانەکان زۆر بوون بەڵام جارێ نازانین چەندە”.
لەگەڵ سووتانى کۆگاکە، دوو ئۆتۆمبێلیش سووتاون، بەڵام تیمەکانى بەرگرى شارستانى زوو فریاکەوتن و نەیانهێشت ئاگرەکە بۆناو دەغڵودانى جوتیاران بپەڕێتەوە.
هەر لەگەڵ کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکە، دووبارە ئاگرێک لە نزیک کۆگایەکى خوارووى ئەو شوێنە کەوتەوە کە کەلوپەلى ئەوروپى و بالەى تێدایە، بۆیە ناچار دوو تیمى بەرگرى شارستان رۆیشتنە ئەوێ و سەرقاڵى کۆنتڕۆڵکردنین.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح