لەکایەى رۆشنبیرى و جەنگ

رێبوار سیوەیلى وەسفى عەقید سەلام و فەرهاد پیرباڵ دەکات

رێباز خدر- هەولێر

رێبوار سیوەیلى نوسەر و رۆشنبیر بۆ مایکى 964 قسەى کردووە و وەسفى هەریەک لە فەرهاد پیرباڵ و عەقید سەلام دەکات و دەڵێت: شانازییان پێوە دەکەم.

لەبارەى عەقید سەلام و بەرنامەى “سەعاتى سفر”، رێبوار سیوەیلى دەڵێت: ئەوەى 964 و عەقید سەلام کردیان کارێکى گەورە بوو، واى کرد بەشێوەیەکى دیکە خوێندنەوە بۆ جەنگ بکەین.

وتیشى،”ئەو رۆشنبیرییە جەنگییەى لە زارى عەقید سەلامەوە گوێمان لێبوو، بەتایبەت لە ناسینى جۆرى فڕۆکە و بۆمبەکانەوە، من لە هیچ کتێبێک نەمخوێندووەتەوە”.

پێشى وایە، فەرهاد پیرباڵ لە ئاستى نوسەر و رۆماننوسە گەورەکانى دنیایە و دەبێت ساڵانە خەڵاتێکى تایبەتى فەرهاد پیرباڵ هەبێت کە گوزارشت بێت لە گەورەیى.

رێبوار سیوەیلى ئاماژەى بەوەکرد، هەموو نوسەران قەرزارى فەرهادن، چونکە فەرهاد بووە بە پردى بەیەکەوە بەستنەوەى خەڵک و رۆشنبیران، وەک دەڵێت: هیچ نوسەر و رۆماننوسێک وەک فەرهاد پیرباڵ نەچووەتە ناو خەڵک، فیتەر و منداڵ و سیاسى و شاگرد و خاوەن چێشتخانە بیناسێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح