گرافیک؛ 964+
دوو كه‌سیش بریندارن
لە سنووری شێخان بەهۆی روداوێکی هاتوچۆ ژنێک گیانی لەدەستدا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
كه‌مێك پێش ئێستا به‌هۆى رووداوێكی هاتووچۆوه له سنوروى پارێزگاى دهۆك ژنێك گیانى له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سیش بریندار بوون.
رووداوه‌كه، لەسەر رێگای دوغاتا بۆ خەتارێ لە ناحیەی ئەلقوش له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری پیکاب و ئەلنتەرا روویداوه.
هەیسەم بەربهاری وتەبێژی بنکەی تەندروستی 122 لە پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت ، لە ناحیەی ئەلقوش رووداوێکی هاتوچۆ له نێوان دوو ئۆتۆمبێل رویداوە، ژنێکى ئێزدی گیانی لەدەستداوە کە تەمەنی 45 ساڵە و کچەکەش كه شوفێر بووە و تەمەنی 25 ساڵە و بریندار بووە و کەسێکی دیکەش لە ئۆتۆمبێلی پیکابەکە بریندار بووە کە تەمەنی 50 ساڵە.
وتیشی “برینداره‌كان لە به‌شی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی چارەسەری وەردەگرن، تەرمی ژنەکەش لە پزیشکی دادی دهۆک”.
رێگای خەتارێ دەکەوێتە ناحیەی ئەلقوش لەسنووری قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک .
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا هەشت كەس برینداربوون
زانیاریی نوێ له باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی پێنج كه‌سه‌كه گه‌یشت