کیشا لانس بۆتۆمس پۆستی پارێزگاری جۆرجیا بەدەستهێنا و بووە یەکەم ژنە رەشپێست کە ئەو پۆستە لە ئەمریکا بەدەستبهێنێت
هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا
پارتی دیموكرات ئه‌نجامی باشی به‌ده‌ستهێناوه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی كۆنگرێسی ئەمریکا، ده‌ریده‌خه‌ن پارتی دیموكرات دەستکەوتی بەرچاوی لە چەندین کێبڕکێدا به‌ده‌ستهێناوه.
رۆی کوپەر، پارێزگاری پێشووی ویلایەتی کارۆلینای باکوور کورسییەکی ئەنجومەنی پیرانی بەدەستهێنا، جۆن ئۆسۆف سیناتۆری دیموکراتەکان کورسییەکەی لە جۆرجیا پاراست و کریس پاپاس نوێنەری ویلایەتی نیو هامپشایر کورسییەکی بەدەستهێنا.
به‌پێی راپۆرتی ئاسیۆشه‌یتد پرێس، هەروەها لە هەڵبژاردنەکاندا کیشا لانس بۆتۆمس پۆستی پارێزگاری جۆرجیا بەدەستهێنا و بووە یەکەم ژنە رەشپێست کە ئەو پۆستە لە ئەمریکا بەدەستبهێنێت.
هەردوو پارتی دیموكرات کێبڕکێی کۆنتڕۆڵکردنی هەردوو ئەنجوومەنی کۆنگرێس و پیران دەکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دووبەرەکی قووڵ لەسەر ئابووری و بەرزبوونەوەی نرخەکان و سیاسەتەکانی ئیدارەی ترەمپ و شەڕ لەگەڵ ئێران هه‌یه و هۆكارگه‌لێكن بۆ پاشه‌كشێی پارتی كۆماری، حزبه‌كه‌ی تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بەوە کردووە، هێشتا ژماردنی دەنگەکان لە هەموو ویلایەتەکاندا تەواو نەبووە، بۆیە ناتوانرێت ئەم ئەنجامانە بە ئاماژەیەکی یەکلاکەرەوە هەژمار بکرێن، بۆ ئەوەی کام لایەن زۆرینەی دەنگەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیرانی بەدەستبهێنێت، به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت پارتی دیموكرات له پێشه‌وه‌یه و تا ئێستا 53 كورسییان له ئه‌نجوومه‌نی پیراندا مسۆگه‌ر كردووه، له به‌رامبه‌ردا پارتی كۆماری 41 كورسی بردووه‌ته‌وه.