رووداوێکی سەختی هاتوچۆ له گه‌رمیان.. فۆتۆ: هاتوچۆی گەرمیان
رووداوی هاتوچۆ له گه‌رمیان
هاوڵاتییه‌ک گیانی له‌ده‌ست دا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و خۆی بە راگری قەراخ رێگاکەدا کێشاوە، بەهۆیەوە هاوڵاتییه‌ک گیانی لەدەست دا و یه‌كێكی دیکە بریندار بوو.
هاتوچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5.11.2026 ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW بە ئاراستەی کەلار هاتووە، لە گوندی ئاوەخێری کۆنتڕۆڵی لەدەستداوه و خۆی کێشاوه بە راگری قەراخ رێگاکەدا، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.
ئه‌وه‌شیان باس كردووه، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لە دایکبووی ساڵی 1992ـە و بریندارەکەش لەدایکبووی ساڵی 1991ـە، لە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لە ناحیەی باوەنورەوە، رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون لە کەلار.
هاتوچۆی گه‌رمیان ده‌ڵێت، تیمی هاتوچۆ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.