کەشێکی سارد بەڕێوەیە و بەفر بارین دەستپێدەکات
کەشوهەوا
باران لە گۆڕێ نییە و پلەکانی گەرماش بەنزمی دەمێننەوە
964+
توانا نەقی
کەشناسی بۆ ئەمڕۆ دووشەممە پێشبینی وایە کە ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش هەر بەنزمی دەمێننەوە و لە ناوچە شاخاویەکان زیاتر دادەبەزن.
بەشێ پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان پلەکانی گەرما تا سێ پلە دادەبەزن و لە باقی ناوچەکانی دیکە هەر وەک دوینێ دەبێت.
هەرچی پەیوەندی بە پێشبینی سبەینێوە هەیەلە بەشێک لە ناوچە سنووریەکان و بەتایبەت بادینان ئەگەری نمەباران و بەفر هەیە.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ دوو شەممە 10- 02 – 2025
کەش/ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت .
پلەکانی گەرما / بەگشتی نزیک دەبێتەوە تەنها ناوچە شاخاوویەکان نەبێ کەمێک نزم دەبێتەوەبە (2 -3) پلە بەراوورد بە تۆمارکاوەکانى دوێنێ. پلەکانی ئەمرۆی پێشبینی کراولەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت (5 – 15) کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان (8 – 10 ) کم دەبێت .بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ دووشەممە:
هەولێر : 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 8 پلەى سیلیزى
دهۆک : 11 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 9 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -7 پلەى سیلیزى
سۆران: 7 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 14 پلەى سیلیزى