هەڵبژاردنی ئەمریکا هۆکاری سەرەکییە

نرخی نەوت داڕما و بەرەو 90 دۆلار دەڕواتەوە

شۆڕش قادری

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و هەر بەرمیلێک بەرەوە 90 دۆلار سەربەرەوخوار بووەتەوە.

دوای دەرکەوتنی ئەنجامی هەڵبژاردنی نیوەخولی ئەمریکا نەوت دەستیکرد بە دابەزین، ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.11.2026 زیاتری لێبووەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی جیهانیی وزە بە 93 دۆلار و 59 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەڕێژەی 1.09٪ دابەزیوە.

هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 86 دۆلار و 66 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 1.66٪ دابەزیوە.

لەگەڵ سەرکەوتنی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی نیوەخولی ئەمریکا،  بازاڕەکان لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتەکانی دانوستانەکان دەکەن کە ئامانجیان کۆتاییهێنانە بە ململانێی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، سەرەڕای هەمووی ئەمانە کاربەدەستانی تاران خۆبەدوور دەگرن لە نزیکبوونەوە لە واشنتن و دەڵێن، دوورن لە گەیشتن بە رێککەوتن.