لە 36 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت – وێنە؛ ئەرشیف
جگە لە کارتی سووتەمەنی کارتی نیشتمانیشی دەوێ
لە 36 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دەدرێت بە شۆفێران
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ لە 36 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری بە کارتی نیشتمانی و کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی ژمارە 11 دابەش دەکرێت.
سەرەی دوورودرێژ بۆ وەرگرتنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ یەکشەممە 18.10.2026 لە 36 بەنزینخانەی سنووری پارێزگای هەولێر ئەو جۆرە بەنزینە دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر لیستی بەنزینخانەکانی بڵاوکردووەتەوە، وەک هەمیشە هەر ئۆتۆمبێلێک 40 لیتری پێدەدرێت و بەنزینەکەش بە کارتی سووتەمەنی ژمارە 11 دەدرێت بە شۆفێران.
هەر شۆفێرێک جگە لە کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی دەبێ کارتی نیشتمانیشی پێ بێ و ناوی سیانی لە هەردوو کارتەکە دەبێ هاوتای یەک بن، ئەگەرنا بەنزینیان پێ نادرێ.
لیستی بەنزینخانەکان لە خوارەوە دانراوە؛