بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە دەروازەی حاجی ئۆمەران داخرا

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لە سنووری ئێراندا، مەرزی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران داخراوە.

سیروان حسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە تۆڕی 964ی راگەیاند: دەروازەکە لە دیوی ئێرانەوە راگیراوە چونکە بەفرێکی زۆر باریوە، هەردوو هاتووچۆی گەشتیاری و بارهەڵگریش راگیراوە.

باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا تیمەکان لە سنوورەکە سەرقاڵی راماڵینی بەفرەکەن “هەرکات دەروازەکە کرایەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە”.