بڕیاربوو ئەمڕۆ وەک پەرلەمانتار سوێندى یاسایى بخوات
لەسەر دانپێدانانى جومەیلى؛ بەڕێوەبەرى بەرهەمە نەوتییەکان دەستگیرکرا
964+
کاروان ساڵحى- کەرکوکـى
شەوی رابردوو، حوسێن تاڵب بەڕێوەبەرى گشتیى بەرهەمە نەوتییەکانى سەر بە وەزارەتى نەوتى عێراق، لەسەر دانپێدانانى عەدنان جومەیلى، دەستگیر کرا.
سەرچاوەیەک لە رەوتى حیکمە بە 964ـى وت،”حوسێن تاڵب لە هەڵبژاردندا وەک ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق هەڵبژێردرا، بڕیاربوو ئەمڕۆ وەک پەرلەمانتار سوێندى یاسایى بخوات، بەڵام شەوى رابردوو بە بڕیارى عەلى زەیدى، لە بەغدا، دەستگیرکرا”.
عەدنان جومەیلى، بریکارى وەزارەتى نەوتى عێراق، دواى ئەوەى بە تۆمەتى گەندەڵى دەستگیرکرا و چەندین دۆسیەى گەندەڵى لەسەر ساغ بووەوە، چەندین دانپێدانانى لەسەر ئەو کەسانە ئەنجامداوە کە لە تۆڕەکەیدا لەگەڵى بوون و کەم رۆژ هەیە بەرپرسێک بەهۆى دانپێدانانەکانییەوە دەستگیر نەکرێن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح