لەناو کۆڵان رایانبگرن دەستیان بەسەردادەگیرێ

خاون تانکەر و بارهەڵگرەکان؛ ئۆتۆمبێلەکانتان ببەنە گەراجەکانی دەرەوەی چەمچەماڵ

شۆڕش قادری

خاون تانکەر و بارهەڵگرەکانی چەمچەماڵ، ئۆتۆمبێلەکانتان  لەناو کۆڵان و گەڕەکەکان رامەگرن و هەرچی زووە بیانبەنە گەراجەکانی دەرەوەی شار، چونکە دەستیان بەسەردادەگیرێ و پەکی کاسبیتان دەکەوێ.

راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە ئاگادارییەکدا بۆ هەموو خاوەن تانکەر و بارهەڵگرەکان دەڵێت، “ئەوانەی ئۆتۆمبێلکانتان لە گەڕەک و شەقامەکانی ناو شار راگرتووە، بیانبەنە گەراجەکانی دەرەوەی شار، بەپێچەوانەوە لەلایەن لیژنەی لابردنی زیادەڕۆییەکان کەبەفەرمانی وەزارەتی ناوخۆ پێکهێنراوە، دەست بەسەر بارهەڵگرەکانتاندا دەگیرێت”.