کەسێک گیانی لەدەستدا
هیچ بەربەستێک لەو شوێنەی خەرەند نییە کە ئۆتۆمبێلەکەی لێ کەوتەخوارەوە
964+
ئاکام غەفور – رواندز
خەرەند بەو بەرزیە خەیاڵیەوە و لەو شوێنەی ئۆتۆمبێلەکەیئەم بەیانیەی لێ کەوتوەتە خوارەوە هیج بەربەستێکی تەنیشتی رێگا نییە کە ئەگەر رووداوێکیش روویدا قەبارەی زیانەکانی کەم بکاتەوە.
هاوڵاتیان چەندین جار داواکارییان کردووە کە لەو جێگەیە بەربەست دروست بکرێت بەڵام وەڵامیان نەداونەتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک کەوتە خوارەوە بەرەو خەرەند و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا، شوێنەکەش هێندە سخت و قوڵە بە تا ئێستا نەتوانراوە ئۆتۆمبێلەکە دەر بکرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی