پێشوازى لێدەکات

هەڵوێستى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان لەبارەى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێم، پێشوازى لە دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم دەکات و ئومێدەوارن ئەو هەنگاوە سەرەتایەکى نوێ بێت بۆ تێپەڕاندنى کێشەکان.

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا بڕوى کردووەتەوە،پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجەی عێراق تایبەت بە تێچوونی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم لە پەرلەمانی عێراق و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ گەیشتن بە چارەسەری کوتایی دۆسێی نەوت دەزانێت.

دەشڵێت: ئومێدەوارین ئەم هەنگاوە دەستپێكی قۆناغێكی نوێ بێت لە چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ كار بۆ جێبەجێكردنی یاساكە و تێپەڕاندنی تەواوی کێشەکان و ئامادەکردنی رێكارە تەكنیكییەكانی بكات.

دوێنێ یەکشەممە، ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، دەنگیدا بە هەموارى یاساى بودجە ى گشتى فیدڕاڵى  بۆ ساڵانى دارایى و 2023 و 2024 و 2025 و بەپێى مادەى 12 لە هەموارى یەکەمى یاساى بودجە کە تایبەتە بە تێچووى نەوتى هەرێم، رێگەدەدات لێرە بەدواوە هەناردەى نەوتى هەرێم لە بەندەرى جەیهانەوە دەستپێبکاتەوە.

هەموارى یاساى بودجە پەسەندکرا و هەناردەى نەوتى هەرێم د...

هەموارى یاساى بودجە پەسەندکرا و هەناردەى نەوتى هەرێم دەستپێدەکاتەوە