وەرگرتنی نموونەی خوێن بۆ دیاریکردنی رێژەی شەکر _ وێنە: Max Healthcare
بەچی دەیناسیتەوە؟
ئەگەر شەکرەی جۆری دووت هەیە؛ خواردنی تەندروست و جوڵەی زۆر چارەسەرە
964+
نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم حاڵەتێکی باوی تەندروستییە، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر “گلوکۆز” لە خوێندا، حاڵەتێکی درێژخایەنە و دەتوانێت کاریگەری لەسەر ژیانی رۆژانەی مرۆڤ یان توشبوو هەبێت.
لەوانەیە بۆ کەسانی توشبوو یان ئەوانەی لەبەردەم توشبووندان پێویست بکات، بۆ گۆڕینی خۆراک و خواردنی دەرمان و پشکنینی بەردەوام، ئەوەش بەهۆی کێشەی ماددەیەکی کیمیایی، کە لە جەستەدا “هۆرمۆنێک” دروست دەبێت، کە پێی دەوترێت ئەنسۆلین، زۆرجار پەیوەندی بە کێشی زیادە، یان ناچالاکییەوە هەیە، یان مێژووی خێزانەکەی تووشی نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم بووە.
نیشانەکانی نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم چین؟
1- زۆر میزکردن.
2- تینوێتی بەردەوام.
3- هەستکردن بە ماندوویەتی.
4- بینایی.
5- درەنگ چاکبوونەوەی شوێنی برین.
6- دابەزینی کێش.
چارەسەرە سەرەکییەکان؛ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێن، ئەگەر تووشی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو بوویت چی بکەی؟
1- خواردنی تەندروست و جوڵەی زیاتر.
2- دابەزاندنی کێش.
3- Metformin (کە بەزۆری وەک حەب دەخورێت).
4- ئەنسۆلین لەگەڵ دەرمانی دیکەدا یارمەتی دابەزاندنی ئاستی خوێن دەدات.
5- جۆرەکانی تری دەرمانی شەکرە کە بە دەرزی یان بە شێوەی حەب وەردەگیرێت.
6- نەشتەرگەری دابەزاندنی کێش.
7- بەرگری باش.
بەکارهێنانی سیستەمی نوێی ئامێری شەکرە کە تەنیا گلوکۆز دەخوێنێتەوە ئاسانکاری بۆ ئەو کەسانە دەکات کە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمیان هەیە، بۆ چاودێکردنی ئاستی شەکری خوێنیان بەبێ ئەوەی پێویست بکات ئەوەندە پشکنینی پەنجەیان بکەن، بەڵام ئەوە جێگەی پرسیارە کەی پێویستە دەرمان وەربگرین بۆ نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم؟
پزیشکانی پسپۆڕ دەڵێن، هەندێک کەس دەتوانن لە رێگەی خواردنی تەندروست و چالاکتر بوون یان دابەزاندنی کێشەوە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوویان کۆنتڕۆڵ بکەن، وە هەندێک کەس نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمیان خستۆتە مەترسییەوە لە رێگەی دابەزاندنی کێشەوە، لەوانەیە دەرمان پێویست بێت بۆ ئەوەی ئاستی شەکری خوێنت بگەیەنێتە مەودایەکی تەندروست، وە لەوانەیە دەرمانی شەکرەت بۆ بنووسرێت کە هەروەها دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ ئەوەی بۆیە لەوانەیە تۆ تێکەڵەیەک لە چارەسەرەکان بخۆیت.
خێراترین رێگا بۆ چارەسەری جۆری دووەمی شەکرە چییە؟
خێراترین رێگا بۆ چارەسەری بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا بە ئەنسۆلینە، ئەگەر کەسێک ئاستی شەکری خوێنی بە شێوەیەکی مەترسیدار بەرز بێت پێویستە بچێتە نەخۆشخانە بۆ بەکارهێنانی دەرزی ئەنسۆلین کە یارمەتی چوونە ناوەوەی شەکری کلوکۆز دەدات لە رێگەی خوێنەوە بۆ ناوخانەکانی لەشی مرۆڤ، پێدانی وزە بۆ ئەوەی بتوانرێت خانەو شانەکانی لەش بەباشی کاری خۆیان بکەن.
نەخۆشی شەکرە مێژوویەکی دێرینی هەیە لەگەڵ مرۆڤایەتی کە هەتاوەکو ئێستا چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ نەدۆزراوەتەوە، پێشبینی دەکرێت ئاماری توشبووانی نەخۆشی شەکرە تا ساڵی 2030 لە جیهاندا بگاتە 578 ملیۆن کەس.
ئامادەکردن: بەهەشت نوعمان