دوای داخستنی فڕۆکەخانەی نەجەف
ئێران فرۆشتنی تیکتی فڕۆکەی بۆ عێراق راگرت
964+
شۆڕش قادری
دوای داخستنی فڕۆکەخانەی نەجەف بەڕوویاندا، ئێران فرۆشتنی تیکتی فڕۆکەی بۆ عێراق راگرت.
هێڵی فڕۆکەوانی ئێران رایگەیاند، دوای داخستنی فڕۆکەخانەی نەجەف بەڕووی فڕۆکەکانیان، داوایان لە کۆمپانیاکان کردووە، لەمڕۆوە فرۆشتنی تیکتی گەشتی ئاسمانیی بۆ عێراق تا کاتێکی نادیار رابگرن.
ئەو گەشتیارانەش کە پێشتر تیکتیان کڕیوە، دەبێ قەرەبوو بکرێنەوە و پارەی تیکتەکانیان بێ کەموکوڕی بۆ بگەڕێندرێتەوە.
چەند رۆژ پێش و بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکا، فڕۆکەخانەی بەغدای پایتەخت، بەڕووی فڕۆکەکانی ئێران داخرا، دواتر فڕۆکەخانەی نەجەف کرایە جێگرەوە و فڕۆکەکانی ئێران لەوێ دەنیشتنەوە، ئەمڕۆ ئەو فڕۆکەخانەیەش داخرا و پەکیان کەوت.