ئاکرێ
گیانى لەدەستدا؛ باوکێک بە ئۆتۆمبێل کچەکەى خۆى شێلا
954+
شڤان عەبدوڵا – دهۆک
درەنگانێکى ئەمشەو، لە گوندێکى سنوورى قەزاى ئاکرێ، باوکێک بە ئۆتۆمبێل کچە یەک ساڵانەکەى شێلا و دەستبەجێ گیانى لەدەستدا.
رووداوەکە، کاتژمێر 10:00ـى ئەمشەو لە گوندى بەیبین ئاڤاى سنوورى ئاکرێ روویداوە.
نێچیرڤان فەخرەدین، بەرپرسى تەندروستى ئاکرێ بە 964ـى وت،”کچەکەیان هێناوە بۆ نەخۆشخانە، لە ژیاندا نەمابوو، بۆیە نەیانتوانیوە هیچى بۆ بکەن”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح