جاری پێنجەمە لە مێژوودا
باسكەی زاخۆ بووە پاڵەوانی یانە نایابەكانی كوردستان
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
یانەی زاخۆ بۆ جاری پێنجەم لە مێژووی خۆیدا نازناوی خولی نایابی باسكەی كوردستانی بەدەستهێنا.
یاریی كۆتایی خولی باسكەی نایابی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 31.1.2025 لە هۆڵی ئەكاد عەنكاوە لە هەولێر بەڕێوەچوو، تێیدا یانەی زاخۆ بە ئەنجامی 89-67 خاڵ لە یانەی ئاسۆی بردەوە.
ئەمە جاری پێنجەمە یانەی زاخۆ نازناوی باسكەی كوردستان بەدەستدەهێنێت.
عەبدولخالق عەبدولقادر، سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی باسكەی كوردستان لە لێدوانێكدا بە 964ی وت، خولەكە بە بەشداریی 7 یانە بەڕێوەچوو، كە نزیكەی مانگێكی خایاند و یارییەكان لە چەند شارێك بەڕێوەچوون”.
وتیشی، “یارییەكان بە شێوازی خول بە یەك قۆناغ ئەنجامدران و یانەكانی زاخۆ، ئاسۆ، سابیس، هێرش، ئەكاد، سۆلاڤی نوێ و زانكۆی سلێمانی بەشداربوون”.
لە رێوەڕەسمی كۆتاییشدا خەڵات و جام بەسەر یانەكانی یەكەم و دووەم و سێیەم دابەش كرا.