"بازاڕمان کزە و کەس لێی ناپرسێ"
سەرما نزیکە و نەوتیش کەس بۆی ناکڕدرێ
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
هەتا سەرماکە نزیکتر دەبێتەوە، نەوتەکەش قورس و گرانتر دەبێ و بە زۆر کەس ناکڕدرێ.
بڕاو سابیر نەوت فرۆشە و لەسەر تانکەرەکەی نووسیوە، “نەوتی سپی عێراقی بۆ ماڵان بە زەمان”، بەڵام وەک خۆی دەڵێت، “بازاڕی وەستاوە، وەلەو سێعرەکەی پڕبووە و نرخی بەرمیلێک گەیشتووەتە 330 هەزار دینار، بەڵام رەنگە ئەگەر سەرما بکات، گرانتریش ببێ”.
بەقسەی ئەو نەوت فرۆشە پار ئەم کاتە سەریان هێند شلۆق بووە، مەجالی دانیشتنیان نەبووە، بەڵام ئەمساڵ رۆژ هەیە تەنیا بەرمیلێک بۆ دوو بەرمیل دەفرۆشن، بەم معاش و بازاڕە، خەڵک توانای کڕینی نەوتی بە بەرمیل نەماوە و زۆر کەس بە دەبە دەیکڕێ.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری