لە کەرکوک

بکوژی سەرەکی گەنجەکەی بازاڕی قۆریە دەستگیرکرا

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بکوژی سەرەکی گەنجەکەی بازاری قۆریەی کەرکوک لەگەڵ دوو تۆمەتباری دیکە دەستگیرکرا و لەچەند کاتژمێری داهاتوو کەسی چوارمیش دەستگیر دەکرێت.

شەوی سێشەممە 28.1.2025 بەهۆی کێشەو دەمەقاڵێەوە گەنجێک بەرچەقۆ دەدرێت و دەست بەجێ گیان لە دەستدەدات ، کوژراوەکە پیشەی کارپێکەری مۆلیدەی گەڕەکی قۆریە بووە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە بنکەی پۆلیسی رەحیماوە بە 964ـی وت، دوێنی دوا بەدوای رووداوەکە  بەسەرپەرشتی عەقید فەرهاد دوشیوانی بەرێوەبەری بنکەی پۆلیسی رەحیماوە دەست بەلێکۆڵینەوە کرا، دەست بەجێ دوو کەس دەستگیرکران و بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە تاوانباری سەرەکی رووداوەکە لە بۆسەیەکدا لە سنوری کەرکوک دەستگیرکرا.

وتیشی، کەسی چوارەم کە بەشداربووە لە شەڕەکە بۆسەی بۆ دانراوە لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئەویش دەستگیردەکرێت، تۆمەتبارەکانیش سەرجەمیان لە نەتەوەی تورکمانن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی