پێشوازی لە زیاتر لە 112 هەزار گەشتیار کردووە
پارێزگاری هەولێر دەڵێت؛ پلانی رۆژانی جەژنی قوربان بە سەرکەوتوویی جێبەجێکراوە
فەرهاد حەسەن
پارێزگاری هەولێر، بڵاویکردەوە ئەو پلانەی بۆ رۆژانی جەژنی قوربان دایاننابوو به سهركهوتوویی جێبهجێكراوە و لەماوەی رۆژانی جەژنیشدا 227 منداڵ بە شێوازی ئاسایی و نەشتەرگەری لەدایکبوونە.
لە هەرچوار رۆژی جەژنی قوربان 113 ئەفسەر و هەزار و 532 كارمەندی پۆلیس له ئهركدا بوون، ئەو رووداوانەی لە چوار رۆژەکە روویانداوە بریتی بوون لە سێ تاوانی كوشتن ههروهها چهند حاڵهتێكی شهڕ و چوار حاڵهتی دزی كردنیش تۆمار كراون لهگهڵ چهند رووداوێكی جۆراوجۆر .
لەبارەی گەشتوگوزاریشەوە، شاری هەولێر توانی پێشوازی لە 112 هەزار و 657 گەشتیار بکات، کە لە رێگای دەروازەکان هاتوون و سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانیان کردبوو.
سەبارەت بە پلانی هاتوچۆش بۆ رۆژانی جەژن، بەهۆی پابەندنەبوونی شوفێران بە رێنمایی و یاساكانی هاتوچۆ و لێخوڕینی خێرا، چوار رووداوی هاتوچۆ روویان دا و لە ئەنجامیاندا یەک كەس بریندار بووە.
تەواوی بنكەكانی بەڕێوبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێریش بۆ رۆژانی جەژن لە ئەركدا بوون، لەو ماویەشدا پێنج حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لە ماڵی هاوڵاتیان و دوو ئاگرکەوتنەوەی ئۆتۆمبیل و سێ ئاگرکەوتنەوە لە دوکان و چێشتخانە 51 حالەتی سوتانی پوش و پاوان تۆمار کرانکە جگە لە زیانی مادی، هیچ زیانێكی گیانیان لێ نەكەوتووەتەوە.
تەواوی تیمە تەندروستی و نەخۆشخانەكانیش لە ئەركدا بوونە، ئاماری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی لە رۆژانی 26 تاوەکو 30.5.2026 لە هەردوو بەشی فریاکەوتنی رۆژئاوا و بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رزگاریبریتی بووە لە سەردانی سێ هەزار و چوار هاوڵاتیان بۆ مەبەستی چارەسەر و 16 رووداوێس تۆمارکراون کە 137 یان هاتوچۆ و ماتۆڕسکیل و 134 حاڵەتی بەربوونەوە، 11 حاڵەتی گەستنی سەگ، 70 حاڵەتی سکچوون و رشانەوە، 17 حاڵەتی پێوەدانی مار و دووپشک و 35 حاڵەتی ژەهراوی بوون بەخۆراک تۆمارکراون.
لەلایەن سەنتەری بانکی خوێنیش 584 بوتڵ خوێن بۆ نەخۆشخانەکان دابین کراوە و 195 نەشتەرگەریش ئهنجامدراوه و هەر لەماوەی ئەم رۆژانەشدا 227 بە شێوازی ئاسایی و نەشتەرگەری لەدایکبوونە.