ئاگرەوانەکە دۆزرایەوە
نێرگەلە قەدەغەیە.. بڕیاری لیژنەی ئەمنی سەیدسادق
ژووری هەواڵ
لە سەیدسادق بڕیاردرا، کەس بۆی نییە لەناو دارستانی شاخی سەیدسادق نێرگەلە بکێشێت، پووش و پەڵاش زۆر بووەو ئیدارەی شارەکە لەوە دەترسێت.
کەمێک پێش ئێستا لەسەر فەیسبووک قایمقامیەتی سەیدسادق بڕیارەکەی بڵاوکردەوە، دەڵێ لیژنەی ئەمنی کۆبووەتەوەو بڕیاریانداوە لە بە هەموو شێوەیەک نەهێڵن لەناو دارستانی شاخەکە نێرگەلە بکێشن، بەڵام دیارییان نەکردووە رێکاری قەدەغەکردنەکە چۆنە.
هەر لەو راگەیەنداراوەی قایمقامیەتدا باسی ئەوە کراوە کە هێزە ئەو تۆمەتبارەیان دۆزیوەتەوە کە رۆژی 29ی ئەم مانگە (مانگی 5ی 2026) ئاگری لە شاخی سەیدسادق بەرداوە و ئێستا بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکراوە، بەڵام هیچ زانیارییەکیان لە بارەی ئەو کەسەوە باس نەکراوە.
ئێوارەی سێیەم رۆژی جەژن (هەینی) ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکەی شاخی سەیدسادق کەوتەوە، دوایی بە زەحمەت کۆنترۆڵکرا، رۆژی دواتر لێپرسراوی پۆلیسی دارستانی سەیدسادق وتی جگە لە دوو دۆنم پووش و پەڵاش، زیاتر لە 20 داریش بەهۆی ئەو ئاگرەوە سوتاون.