رۆژانە 18 منداڵ لەدایکبوون

تەندروستی سلێمانی لە جەژندا: نزیکەی 7 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە

وریا فەتاح

ئامارەکانى چوار رۆژى جەژنى قوربان لە شارى سلێمانى، پێمان دەڵێت کە پزیشکان و کارمەندانى تەندروستى نەخەوتوون و هەر خەریکى چارەسەرکردنى نەخۆش و هاوڵاتیان بوون.

ئامارەکانى رۆژانى جەژن بەمشێوەیەن:

6,873 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە، لەو ژمارەیەش 1,250 کەس داخڵ کراون و 580 نەشتەرگەری کراوە.

زۆرترین لۆدی لەسەر بووە؛ 4,515 نەخۆش سەردانیان کردووە و 525 نەشتەرگەری تێدا ئەنجام دراوە.

لە نەخۆشخانەی منداڵبوون 72 کۆرپە لەدایکبوون (49 سروشتی و 23 بە نەشتەرگەری).

1,788 منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشید چارەسەر کراون.

104 نەخۆش داخڵ کراون و 35 قەستەرە و 19 باڵۆن کراوە.

122  هاناوەچوونی بۆ 70 حاڵەتی رووداوی هاتوچۆ و شەڕ و کەوتنەخوارەوە کردووە، لەگەڵ 200 حاڵەتی ئاسایی.

161 سەردانکەر بۆ سووتاوی و 31 حاڵەتی خێرا بۆ کۆئەندامی هەرس و جگەر.