گوڵی شیحەی لێیە

تا ئێستا بە کۆڵانە بۆن خۆشەکەی پارکی هەواری شاردا تێپەڕیویت؟

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لە نزیک شانۆی رۆمانی لە پارکی هەواری شار و لە سلێمانی، کۆڵانێکی شێوە بازنەیی لێیە پڕە لە گوڵی زەرد، سیمایەکی جوان و تایبەتی هەیە و ماڵی پیاسە و وێنەی یادگارییە.

ئەو گوڵەی لەوی چێندراوە، ناوی شیحەیە.

پەیامنێری 964 سەردانی کۆڵانەکەی کردووە و دەڵێ، هەردوو سەرەتا و کۆتایی کۆڵانەکە گیراوە، خەڵک تەنیا دەتوانن بە پیادە هاتوچۆی تێدا بکەن و ئەوەشی دێت بۆ ئەو کۆڵانە بۆ سیما جوانەکەی و وێنەی یادگاری سەردانی دەکات.

جگە لە سیماکەی کەش و هەوایەکی پڕ لە وزە کۆڵانەکەی داگیر کردووە، دێ و دەچی گوڵی زەرد و دیمەنی جوانی نواندی سروشت دەبینی، لەگەڵ ئەوەی کۆڵانەکە پاشماوەی تێدای جێماوە و پێویستی بە خزمەتکردن و پاکردنەوە هەیە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا