بۆ دیاریکردنی ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵان

تەندروستی سلێمانی یەکەم نمونەی ئاوەڕۆی لە ساڵی تازەدا هەڵگرت

964+

شۆڕش قادری

بۆ دیاریکردنی ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵان، تەندروستی سلێمانی یەکەم نمونەی ئاوەڕۆی لە ساڵی تازەدا هەڵگرت و نمونەکە رەوانەی بەغدا دەکرێت و کاری لەسەر دەکرێت.

سامان لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە 964ـی وت، “لە بەردەوامی كاری هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لەگەڵ سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بۆ وەرگرتنی نموونەی ژینگەیی، ئەمڕۆ سێشەممە 28.1.2025 تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی یەکەم نمونەی ئاویان لە ساڵی تازەدا لە ئاوەڕۆی سلێمانی لە ناوچەی دەروازە وەرگرت”.

“نمونەکە دەنێردرێت بۆ تاقیگەی ناوەندی لە بەغدا بە مەبەستی پشكنین بۆ ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵان و دەستیشانكردنی پێشوەختە لە ئەگەری بوونی ئەو ڤایرۆسە لە كۆمەڵگادا”، سامان لەتیف وای وت.

باسی لەوەشکرد، ساڵە حەوت بۆ هەشت جار نمونەی ئاوەڕۆی سلێمانی هەڵدەگرن و بۆ دیاریکردنی نەخۆشییەکان پشکنین و کاری لەسەر دەکەن.

ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵ سێ جۆری هەیە و ئەم ڤایرۆسە لەڕێی پیسییەوە کە بگاتە دەمی منداڵ، تووشی نەخۆشییەکە دەبێت، تەمەنی ئەو منداڵانەی کە تووش دەبن لە سێ مانگی تا 16 ساڵییە.

نیشانەکانی وەک نەخۆشی ڤایرۆسین بەڵام لە پشکنین بەکتری...

نیشانەکانی وەک نەخۆشی ڤایرۆسین بەڵام لە پشکنین بەکتریا دەردەچێت

ئایا له‌ سلێمانى ڤایرۆسی ئیفلیجی مناڵان بڵاوبووه‌ته...

ئایا له‌ سلێمانى ڤایرۆسی ئیفلیجی مناڵان بڵاوبووه‌ته‌وه‌؟