"نایەڵن بەدواداچوون بکرێت"

بریکاری وەزارەتی تەندروستی هۆشدارى دەدات لە زیادبوونى دەرمانى بێ ستیکەر

دیلان محەمەد جەزا

بریکاری وەزیری تەندروستی هەرێم هۆشداری تووند دەدات لە بڵاوبوونەوەی دەرمانی بێ ستیکەر بەشێوەیەکی بەربڵاو.

دکتۆر رەهێڵ فەرەیدوون بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم بۆ 964 دەڵێت، ئەو دەرمانە بێ ستیکەرانە هەم لە سلێمانی و هەم لە هەولێر زۆر زیادی کردووە و ناوێرن بەدواداجوونی بۆ بکەن و نایەڵن.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ءێستا وەڵامی ئەوەم وەرنەگرتووە کە ئایا قۆناغەکانی بەرەوپێشچوون و کارەکانی کوالێتی کۆنترؤڵی هەرێم چییە و چەندە وا ئەم هەموو خەلەلە هەیە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی