دەیانەوێ بچنە شوێنی خانەنشینان

ماستەر و دکتۆراکان داوای دامەزراندن دەکەن

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

دوای بڕیارەکەی حکومەتی هەرێم کوردستان بۆ جێگیرکردنی تەمەنی خانەنشینی لە 60 ساڵیدا، ماستەر و دکتۆراکان داوای دامەزراندن دەکەن و دەیانەوێ بچنە شوێنی ئەو کەسانەی کە خانەنشین دەبن.

ئەمڕۆ ژمارەیەک لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە هەموو شارەکانی کوردستان، لە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەولێر گردبوونەوە و داوای دامەزراندنیان کرد.

“لەپێشوودا بەیانووی جیاواز حکومەت ئێمەی دانەدەمەزراند، جارێک دەیوت قەیرانە و جارێک دەیوت بۆشایی لە کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵادا نییه، بەڵام ئێستا بۆشایی هەیە و ئێمەش ژمارەمان زۆر نییه و دەتوانن سودێکی باشمان لێ وەربگرن”، ئەکرەم عەبدولجەبار کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە و لەئێستادا قوتابی دکتۆرایە، ئەمەی بە 964 وت.

دوایی هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی لە کوردستان، مامۆستایەکی زۆر لە زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانەکان خانەنشین دەکرێن و ئەوەش دەرفەتێکی باشە بۆ ئەو مامۆستا و خاوەن بڕوانامانەی کە ساڵانێکی زۆرە لە چاوەڕوانی دامەزراندن ماونەتەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

وەزارەتى پەروەردە داوا دەکات خانەنشینى مامۆستایان دوا...

وەزارەتى پەروەردە داوا دەکات خانەنشینى مامۆستایان دوابخرێت

رێنمایی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ماستەر و دکتۆرا و دبل...

رێنمایی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمی باڵا بڵاوکرایەوە