پەلە مەکەن هەرزانتریش دەبێ

پێچەوانەی نەوت نرخی ‌غاز لە سلێمانی دابەزی

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

پێچەوانەی نەوت، نرخی ‌غاز لە سلێمانی دابەزی و لە دوو رۆژی داهاتوودا هەرزانتریش دەبێت.

ئەمڕۆ لیترێک غازی بازرگانی لە بەنزینخانەکانی سلێمانی بە 490 دینارە، بەراورد بە یەک مانگی رابردوو 260 دیناری لێبووەتەوە، عومەر عەبدوڵا سەرۆکی لیژنەی غاز لە قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی وت، لە دوو رۆژی داهاتوو ئەو نرخە دادەبەزێ بۆ 450 دینار چونکە غازێکی زۆریان لە عەبارەکاندا هەیە و هیچ گرفتێکیان لەو بوارەدا نییە.

ئاماژەی بەوەش کرد، رەنگە بتوانن دابەشکردنی غاز بە فۆڕم و ئیمزا و مۆرە لاببەن و رێکارێکی تازە بگرنەبەر.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری