مانگێکتان لەبەردەستدایە و دەنێردرێنەوە بەغدا

هاوڵاتیانی سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین؛ بڕۆن کارتە نیشتمانییەکانتان وەربگرنەوە

964+

شۆڕش قادری

هاوڵاتیانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین، پەلە بکەن و بڕۆن کارتە نیشتمانییەکانتان وەربگرنەوە، چونکە یەک مانگتان لەبەردەستدایە و کارتەکان دەنێردرێنەوە بەغدا.

سیامەند حەمەحوسێن بەڕێوبەری رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی لەڕێی 964ـەوە داوای لە دانیشتووانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بە ئیدارەی راپەڕین و پێنجوێنیشەوە کرد، هەرچی زووە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی بکەن و کارتەکانیان وەربگرنەوە، چونکە تەنیا یەک مانگ مۆڵەتیان هەیە و ئەگەر لەو ماوەیەدا نەچن، کارتەکانیان دەگەڕێندرێنەوە بەغدا.

سیامەند حەمەحوسێن وتی، “لە ساڵی 2016ـەوە کە بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی دامەزراوە، ژمارەیەکی زۆر لە  هاوڵاتیان داوای کارتی نیشتمانیان کردووە و تا ئێستا نەچوون بە پەیسەری کارتەکانیان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی گەڕانەوەی کارتەکانیان بۆ بەغدا، ھاوڵاتیان ناچار دەبن، رێگایەکی پێنج بۆ شەش کاتژمێری ببڕن و خۆیان بچن لە بەغدا مامەڵەی وەرگرتنەوەی کارتەکانیان بکەن.

پاتری نوێیان بۆ هات و کارتی نیشتمانی پێنجوێن کرایەوە

پاتری نوێیان بۆ هات و کارتی نیشتمانی پێنجوێن کرایەوە

فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی پێنجوێن کێشەی تەکنیکییان هە...

فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی پێنجوێن کێشەی تەکنیکییان هەیە

چاودێری بازرگانی سۆران نرخی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی ...

چاودێری بازرگانی سۆران نرخی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی و پاسپۆرتی دیاری کرد