نرخى زیو دابەزى

نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی؛ ئۆنسەى بە 4 هەزار و 47 دۆلارە

وریا فەتاح

لە دوایین مامەڵەکانی بازاڕی جیهانیدا، نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و لە بەرامبەردا نرخی زیو دابەزی. هاوکات ئامارەکان دەریدەخەن کە زێڕ لەسەر ئاستی درێژخایەن قازانجێکی گەورەی بە وەبەرهێنەران گەیاندووە.

بەپێی دوایین پێنوێنییەکانی ماڵپەڕی (GoldPrice)، ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتووەتە 4,047.05 دۆلاری ئەمریکی. تەنیا لەمڕۆدا نرخی زێڕ بە بڕی 7.06 دۆلار (واتە بە رێژەی %0.17+) بەرزبووەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، بازاڕی زیو پێچەوانەی زێڕ جوڵەی کردووە. نرخی یەک ئۆنسە زیو دابەزینی تۆمارکردووە بۆ 57.21 دۆلار، کە بەراورد بە پێشوو بە بڕی 0.60 سەنت (بە رێژەی %1.03-) بەهای خۆی لەدەستداوە.

خشتەی ئامارەکانی گۆڕانکاری نرخی زێڕ نیشانی دەدات کە هەرچەندە لە ماوەی کورتخایەندا نرخی زێڕ کەمێک پاشەکشەی کردووە، بەڵام لەسەر ئاستی ساڵانە بەرزبوونەوەی بەرچاوی هەبووە:

لەسەر ئاستی مانگانە: لە 30 ڕۆژی رابردوودا بە رێژەی %0.70- دابەزیوە.
لەسەر ئاستی 6 مانگ: بە رێژەی %12.82- دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
لەسەر ئاستی یەک ساڵ: بە رێژەی %22.50+ بەرزبووەتەوە (واتە 742.07 دۆلار چۆتە سەر نرخەکەی).
لەسەر ئاستی 5 ساڵ:  نرخەکەی بە رێژەی %122.74+ بەرزبووەتەوە.
لەسەر ئاستی 20 ساڵ: نرخی زێڕ بە رێژەی سەرسوڕهێنەری %536.34+ بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.