ئێران و ئەمریکا
بەڵام، فراوان ببێ ئەویش دەستپێدەکات
مقاوەمە: هیچ هێرشێکمان بۆ سەر بنکە ئەمریکییەکان ئەنجام نەداوە
ئەحمەد مستەفا
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، وەک بێ بەریبوون و ئاماژەیەک بۆ ئامادەیی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی دەڵێ، “لە چەند رۆژی رابردوودا هیچ هێرشێکیان بۆ سەر بنکە ئەمریکییەکان لە عێراق و ناوچەکە ئەنجام نەداوە”.
بەڵام، “ئەمریکا بەردەوام بێت لە دەستدرێژی دژی ئێران بنکەکانی دەکەنە ئامانج”، ئەم پەیامەی درەنگانی ئەمشەو 20.7.2026 لە چەناڵەکانی تەلەگرامی بڵاویکردووەتەوە.
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق “القاومة الإسلامية في العراق” ناوێکی سێبەر و گشتییە بۆ تۆڕێک لە گرووپە چەکدارە شیعەکانی عێراق کە لە رووی ئایدۆلۆژیا و سەربازییەوە نزیکن لە ئێران.
ئەم ناوە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە پاش دەستپێکردنی شەڕی غەززە لە تشرینی یەکەمی 2023 بەکارهات بۆ راگەیاندنی بەرپرسیارێتی لەو هێرشە مووشەکی و درۆنییانەی دەکرانە سەر هێزەکانی ئەمریکا و ئامانجەکان لە ناوچەکەدا، بۆ شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران، هەمان گروپەکان هێرشی پشتیوانییان ئەنجامداوە.
لە نوێترین بەیاننامەیاندا نوسیوویانە، مقاوەمە پابەندبوونی خۆی بە بەشداری راستەوخۆ لە شەڕی دژ بە ئەمریکادا دووپات دەکاتەوە، ئەگەر بەردەوام بێت لە فراوانکردنی دەستدرێژیی خۆی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێرا، بەرژەوەندی و بنکەکانی ئەمریکا لە وڵات و ناوچەکە دەکاتە ئامانج.
وەک مقاوەمە دەیخاتەڕوو و دەڵێ، مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە چەند رۆژی رابردوودا هیچ هێرشێکی سەربازییان بۆ سەر بنکە ئەمریکییەکان لە عێراق و ناوچەکە ئەنجام نەداوە.
بڵاوکراوەکەیان وەکخۆی؛
بسم الله الرحمن الرحيم
تُجدّد المقاومة الإسلامية تأكيدها بالانخراط المباشر في المعركة ضد العدو الأمريكي إذا ما تمادى في توسيع عدوانه على الجمهورية الإسلامية، وأنها ستستهدف بكل قوة وحزم كافة المصالح والقواعد الأمريكية في البلاد والمنطقة.
وفي هذا السياق، نلفت إلى أن المقاومة الإسلامية في العراق لم تُنفّذ أي استهداف عسكري ضد القواعد الأمريكية في العراق والمنطقة خلال الأيام الماضية.
(وَمَا النَّصْرُ إِلَّا مِنْ عِندِ اللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيم)
المقاومة الإسلامية في العراق
20-7-2026