بەتایبەت لە رۆژانی هەینیدا

چایخانە دێرینەکەی سلێمانی بەم هەینیە جمەی دێت

دیلان محەمەد – سلێمانی

رۆژانی هەینی هاوڵاتییان سەردانی چایخانەکان دەکەن بۆ ئەوەی نانی بەیانی لە دەرەوەی ماڵەکانیان بخۆن.

چایخانەی مام رەش یەکێکە لە چایخانە دێرینەکانی سلێمانی کە نانی بەیانی پێشکەش دەکات و رۆژانە و بە تایبەتیش لە رۆژانی هەینیدا خەڵکێکی زۆر سەردانی دەکەن بۆ نانی بەیانی.

محەمەد رەشید، خاوەنی چایخانەکەیە بە 964ـی وت، زۆرێک لەو بەرهەمانەی بەیانیان پێشکەشی میوانەکانیانی دەکەن کوردین، و هاوڵاتییان بەیانیان سەردانیان دەکەن بۆ ئەوەی لە دەرەوە نان بخۆن.

وتیشی، پیاوان و ژنان پێکەوە سەردانیان دەکەن بە تایبەت لە رۆژانی هەینیدا.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر