شارەوانی سلێمانی دەیەوێت چاکی بکاتەوە
سەرە مەنهۆڵێک رۆچووە
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
لە گەڕەكی شارەوانی سلێمانی سەرە مەنهۆڵێک رۆچووە و مەترسی بۆ پیادەڕەوان و شۆفێرانی شەقامەكە دروست كردووە.
سەرە مەنهۆڵەکە لەسەر شەقامی سەرەکییە و شۆفێران و هاوڵاتیان مەجبورم بەوێدا تێپەڕن و مەترسی بۆ قوتابیانی قوتابخانەی کرمانج دروستکردووە چونکە رێگەی سەرەکییانە.
پەیامنێری 964 بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە پەیوەندی بە مەحمود محەمەد، بەڕێوەبەری بەشی چاككردنی ئاوەڕۆ لە شارەوانی سلێمانی کرد، ئەویش داوای دیمەنی شوێنەكەی كرد بۆئەوەی هەرچی زووە سبەی تیمێكی چاكردنی ئاوەڕۆ بنێرێتە شوێنەكە و چارەسەری بکەن.
پیداچوونەوە: شیرین ساڵح