دیمه‌نى یه‌كێك له بێستانه‌كانى سنوورى قه‌زاى مه‌خمور... وێنه: كشتو‌كاڵى نه‌ینه‌وا.
100 دۆنم رووبه‌رى گشتى بێستانه‌كانه
كشتو‌كاڵى مه‌خمور خاوه‌ن بێستانه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه ناویان تۆمار بكه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى قه‌زاى مه‌خمور، ئه‌و جوتیارانه‌ى ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه خاوه‌ن بێستانن و به‌رهه‌مى زستانه له‌سه‌ر زه‌ویه‌كانیان ده‌چێنن، داویان لێده‌كات سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ تۆماركردنى ناوه‌كانیان.
تۆماركردنى ناوى ئه‌م جوتیارانه بۆ پلانى زستانه‌ى به‌روبوومه‌كانیانه كه له كشتو‌كاڵى پارێزگاى نەینەوا راسپێدراون ئه‌و كاره بكه‌ن.
مه‌ڕوان حسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى مه‌خمور به 964ـى راگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى خاوه‌ن بێستانه‌كان مۆڵه‌تى یاساییان نییه، بۆیه تاوه‌كو ئێستا چه‌ند جوتیارێك سه‌ردانى كردوون بۆ خۆتۆماركردن.
وتیشی “پێویسته ته‌واوى جوتیاره‌كان ببنه خاوه‌ن مۆڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو پێویست بتوانن كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و له پلانه‌كانى ساڵانه‌ى كشتو‌كاڵى به‌فه‌رمى ناویان تۆمار بكرێ”.
جوتیارانى خاوه‌ن بێستان له سنوورى مه‌خمور له وه‌رزى زستاناندا پیاز و ته‌ماته، خیار و باقله و چه‌ندی بابه‌نێكی دیكه به‌رهه‌مده‌هێنن.
به‌پێی ئاگاداریه‌كه‌ى كشتو‌كاڵى مه‌خمور پێویسته ئه‌و جوتیارانه‌ى بۆ خۆتۆماركردن سه‌ردانان ده‌كه‌ن، گرێبەستی کشتوکاڵی یاخود وێنەی تۆماری زەوی ئەگەر موڵک بێت هه‌روه‌ها مۆڵەتی بیر و بڕوانامەی باری کەسیی خۆى له‌گه‌ڵ خۆى ببات.