كێشه‌یان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ته‌ندروستیی سلێمانی هه‌یه
نۆرینگه و ده‌رمانخانه‌كانی شاره‌زوور دایانخست
بڕوا مەجید – شارەزوور
82 نۆرینگه‌ی پزیشكی و ده‌رمانخانه‌ی قه‌زای شاره‌زوور له رقی مامه‌ڵه‌ی لیژنه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی، بایكۆتیان كرد و ده‌رگاكانیان داخست.
هه‌ر ئه‌مڕۆش خاوەنی نۆرینگە و دەرمانخانەکان لە بەردەم نەخۆشخانەی گشتی شەهیدڕەئوف به‌گ له شاره‌زوور گردبوونه‌وه.
حوسێن فه‌تاح، كه یاریده‌ده‌ری پزیشكییه و خاوه‌نی نۆرینگه‌یه، به 964ی وت، لیژنه‌یه‌كی ته‌ندروستی له سلێمانییه‌وه بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشه‌كی، دێن و رێك خۆیان ده‌كه‌ن به نۆرینگه و ده‌رمانخانه‌كان، ده‌ست به سزادان و غه‌رامه‌كردن ده‌كه‌ن، ده‌رمانی ستیكه‌ری به‌غدا ده‌به‌ن، ده‌شڵێن ئه‌وه‌ی ده‌رچووی ده‌رمانخانه نه‌بێت، نابێت كاری ده‌رمانخانه بكات.
ده‌شڵێت، شاره‌زوور خۆی لیژنه‌ی ته‌ندروستی هه‌یه، به‌ڵام لیژنه‌كه‌ی سلێمانی حساب بۆ ئه‌وان ناكه‌ن و هه‌ماهه‌نگیشیان به‌یه‌كه‌وه نییه، بۆیه ئه‌وان به‌و وه‌زعه رازی نین و ده‌رگای نۆرینگه و ده‌رمانخانه‌كانیان داخستووه.
به قسه‌ی حوسێن فه‌تاح، ئه‌وان داوا دەکەن رێنمایی نۆرینگە و دەرمانخانەکان جیابکرێتەوە و ئەو دەرمانانه‌ی لە نەخۆشخانەکان به نه‌خۆش ده‌درێت، رێگە بە وانیش بدەن لە دەرمانخانەکان بیفرۆشن.
هه‌روه‌ها به پێی قسه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی بایكۆتیان كردووه، له لایه‌ن لیژنه‌ی ته‌ندروستییه‌وه پێیان وتراوه، ئەو پەرستارانەی لە نەخۆشخانە گشتییەکان دەوام دەکەن، بە پێی بڕیاری سەندیکا نابێت لە دەرەوە لە دەرمانخانە و نۆرینگە کار بکەن، دەبێت ئەو کەسە خاوەنی بڕوانامەی دەرمانسازی بێت و خۆیشی لە شوێنەکەدا بێت، ئه‌وانیش به‌م بڕیاره ناڕازین و ده‌ڵێن، ئێمه به‌یانیان له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی هه‌مان ئه‌و كاره ده‌كه‌ین كه له ئێوارانیش له نۆرینگه و ده‌رمانخانه‌كان ده‌یكه‌ین و مانای چییه رێگرییان لێ بكرێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا