بزانە مەرجەکان چین

کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی دهۆک پێویستی بە راگرە

ژێوار خدر

پۆستى راگرى کۆلێژى ئەندازیارى لە زانکۆى دهۆک چۆڵە و وەزارەتی خوێندنی باڵاش راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و کۆمەڵێک مەرجی داناوە بەدوای کەسێکی شیاودا دەگەڕێت بۆ پۆستەکە.

وەزارەتەکە دەڵێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا C.V و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

کەسی ئارەزوومەند پێویستە هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت، نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت و خزمەتى زانکۆیی لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت.

هەر ئەوەندە نییە، وەزارەتەکە باسی لەوەشکردووە، کە ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت و زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت و پێویستە پوختەی راژەکەشی لەلایەن حکومەتەوە پەسەند کرابێت.

دەشڵێت، دوا وادە بۆ پێشکەشکردنى (C.V) و پوختەى راژە، یەکەمین فەرمانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى و لیستى ناو، ناونیشانى توێژینەوە زانستییە بڵاوکراوەکانى و کارتى نیشتیمانى یاخود ناسنامەى بارى شارستانى، کۆتایی دەوامى رێکەوتى رۆژی پێنجشەممە 3.1.2025 دەبێت.

C.V  و پوختەى راژە لەم لینکەەوە پڕ بکەرە و بینێرە.