هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسڕائیل
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسڕائیل گه‌یشته كوێ؟
دوو سه‌ربازه‌كه‌ی ئیسڕائیل له‌یه‌كه‌وه نزیكن
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئیسڕائیله‌ه‌وه بڵاوده‌بنه‌وه، پێشبڕکێیەکی به‌هێز له نێوان هه‌ردوو ركابه‌ره سه‌ره‌كییه هه‌یه، ئه‌و دوو ركابه‌ره سه‌ربازییه‌ی كه گره‌و له‌سه‌ر پاراستن و به‌هێزكردنی ئیسڕائیل ده‌كه‌ن.
كه‌ناڵی 12ی ئیسڕائیل بڵاویكرده‌وه، له جیاکردنەوەی 66%ـی دەنگەکان پارتی لیكۆد به سه‌رۆكایه‌تی ناته‌نیاهۆ 54 کورسی به‌ده‌ستهێناوه، پارته‌كه‌ی ئایزنکۆت، كه ناوی یاشاره، 48 کورسی هه‌یه، هه‌روه‌ها لیسته عەرەبییه‌كانیش 18 کورسییان بەدەستهێناوە.
به‌پێی سیستمی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئیسڕائیل، تاکە لایەنێک زۆرترین کورسی بەدەست بهێنێت، گەرەنتی ناسنامەی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو ناکات، چونکە چانسی پێکهێنانی حکومەت پەیوەستە بە رێککەوتنی نێوان لایەنەکان و توانای دەستەبەرکردنی پشتیوانی پەرلەمان.
ناتانیاهۆ و ئایزنکۆت چی‌یان وت؟
نەتانیاهۆ كه چاوی له‌وه‌یه بۆ جاری چواره‌م ببێته‌وه سه‌رۆكوه‌زیران، ئاماژەی بەوە كردووه، چاوەڕێی “ئەنجامی تەواو”ی هەڵبژاردنەکان دەکات، هاوکات ئایزنکۆتیش رایگەیاندووە کە ئیسرائیل “گۆڕانکاری هەڵبژاردووە” و بەڵێنی دا کاربکات بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
په‌رله‌مانی ئیسڕائیل “كینیست” له 120 كورسی پێكهاتووه.