کۆیە ساڵى نوێى پێوە نایەت

لە رووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانى لەدەست دا

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

بەرەبەیانى ئەمڕۆ، لە رێگەى نێوان کۆیە بۆ هەولێر، رووداوێکى هاتوچۆ روویداو بەهۆیەوە شۆفێرێک گیانى لەدەست دا، ئەوەش چوارەم حاڵەتى گیانلەدەستدانە بە رووداوى هاتوچۆ لە ساڵى نوێ دا.

رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانى، تۆیۆتا کامرى و بارهەڵگرێکى سووتەمەنى، لە نزیک گوندى گۆمەشین روویداوە و بەهۆیەوە شۆفێرى کامرییەکە گیانى لەدەستداوە.

نەشئەت موحەممەد، لێپرسراوی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید، بە 964ـی وت،” پێش گەیاندنى بە نەخۆشخانە شۆفێرى کامرییەکە گیانى لەدەستدابوو، بۆیە دوای رێکارە پزیشکییەکان رەوانەی پزیشکی دادی کۆیە کرا”.

بەپێى بەدواداچوونەکانى پەیامنێرى 964، لە یەکەم مانگی ساڵی نوێدا ئەوە چوارەم کەسە بە رووداوی هاتوچۆ لە سنووری قەزای کۆیە گیان لەدەستبدات، لە کاتێکدا بەپێى ئامارى بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى کۆیە، لە تەواوى ساڵى 2024، 19 کەس بە رووداوى هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بریندارێکى دیکەى رووداوى هاتوچۆکەى کۆیە گیانى لەدەست ...

بریندارێکى دیکەى رووداوى هاتوچۆکەى کۆیە گیانى لەدەست دا