عێراق و ئێران 100 یاداشتیان واژۆ كرد
خوێندنی زانكۆ
عێراق و ئێران 100 یاداشتیان واژۆ كرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق رایگەیاند، 100 یاداشتی لەیەكگەیشتنیان لە نێوان زانکۆکانی عێراق و ئێران واژۆ كرد، كە بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی زانستیی هەردوولایە.
وەزارەتەکە ئەمڕۆ یەكشەممە 19.1.2025 لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا “زانکۆکانی عێراق و ئێران 100 یاداشتی لەیەکگەیشتنیان واژۆ کردووە بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی زانستی لە چوارچێوەی کارەکانی هەفتەی زانست کە ئێستا لە کەربەلا بەڕێوەدەچێت”.
هەروەها روونیانكردووەتەوە، “یاداشتەکانی لەیەكگەیشتن بریتیی بوون لە بەرزکردنەوەی ئاڵوگۆڕی زانستی لە پسپۆڕییە زانستی و تەکنەلۆژییە جیاوازەکان، رێکخستنی بەرنامەی راهێنانی هاوبەش بۆ خوێندکاران و مامۆستایان، هەروەها ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونی ئەکادیمی لە بوارەکانی توێژینەوەی زانستی، پەرەپێدانی هاوکاری لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای سەردەم و داهێنان، گرنگیدان بە بەکارهێنانە کردارییەکان، کە بەشدارن لە پەرەپێدانی کەرتی ئابووری و زانستی و دامەزراندنی پارکی زانستی و تەکنیکی لە زانکۆکانی عێراقدا.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، زانکۆکانی هەردوو وڵات رێککەوتوون لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەی توێژینەوە و هاندانی هاوکاری لە بواری چاودێریی زانستیی هاوبەش، مۆدێرنکردنی پرۆگرامەکانی خوێندن و ئاڵوگۆڕکردنی سکۆلەرشیپ.
خوێندنی باڵا یەک ملیار دینار بۆ پاڵپشتی زانکۆکانی کوردستان تەرخان دەکات
خوێندنی باڵا
لێرە بیانزانە
مەرجە تازەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ئەنجامدانی سیمیناری وەرگرتنی نازناوی زانستی چین؟
هەنگاوێکى گرینگینا
خوێندکارانى هەموو دنیا دەتوانن لە زانکۆى چەرموو بخوێنن
بۆ ماستەر و دکتۆرا
13 زەمالەى خوێندن لە تورکیا راگەیەندرا
لە گەرمیان