سبەی ماڵی سەیران و گەشتە

ئەم دوو رۆژە هیچ خەبەرێک لە باوبۆران نییە

کوردستان جەلال

ئەم دوو رۆژە هیچ خەبەرێک لە باوبۆران نییە و سبەی جەوەکە تایبەت و لەبارە بۆ گەشت و سەیران.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.11.2026 ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەرزتردەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بۆ سبەی هەینیش کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ و تاڕادەیەک وەک ئەمڕۆ دەبێ، تەنیا لە هەندێک شوێن تینی خۆرەکە گەرمتر دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت و دەگاتە 22 پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر:  17 پلەی سیلیزی

پیرمام:  12 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 16 پلەی سیلیزی

دهۆک: 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی