ئاکرێ. وێنە 964
ئاسایشی ئاکرێ
پێنج کەس بە تۆمەتی هەڵکۆلینی شوێنەوار دەستگیر کران
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
پێنج کەس لە لایەن ئاسایشی قەزای ئاکرێ بە تۆمەتی هەڵکوڵینی شوێنی شوێنەواری لە دەوروبەری قەزای ئاکرێ دەستگیرکران، بەڕێوەبەری شوێنەواری ئاکرێیش دەڵێت ، پێش چەند رۆژێک سێ کەس دەستگیر کران و خەڵکی سەنتەری قەزای ئاکرێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.1.19 پێنج کەس لە لایەن ئاسایشی قەزای ئاکرێ بە تۆمەتی هەڵکۆڵینی شوێنی شوێنەواری لە گۆڕستانی “پێغەمبەر” لە گوندی میر باڵیا دەستگیر كران، ئەمەش دوای بەدواداچوونی لایەنی پەیوەندیدار و هێزی ئەمنی و ئاسایش.
هیوا شەماڵ، بەڕێوەبەری شوێنەواری قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت، نزیکەی مانگێک لەمەوبەر لەلایەن چەند کەسێکەوە هەڵکۆڵین بۆ چەندین شوێنی شوێنەواری و گۆڕێکی کۆن لە گوندی میر باڵیا لە سنووری ناحیەی بجیل کراوە و لەلایەن ئاسایشی قەزای ئاکرێ دەستگیر کران.
وتیشی، سکاڵامان لەسەر هەر پێنج کەسەکە تومار کردووە و بەپێی یاسا سزا دەدرێن، کە سێ کەس خەڵکی ئاکرێن و دوو کەسی دیکەش خەڵکی دەوروبەری ئاکرێن.
گوندی میر باڵیا دەکەوێتە ناحیەی بجیل لە سنووری قەزای ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
لە ئاکرێ 14 خاوەن مۆلیدە سزا دران
ئاکرێ
سزادانى خاوەن مۆلیدەکانى ئاکرێ جیاوازە
لە ئاکرێ 15 خاوەن مۆلیدە سزادران
لە دهۆک جیاکرایەوە
پۆلیسى بەردەڕەش بە پۆلیسى ئاکرێوە گرێدرا
تهقهكهرهكان دوو كهسن و ئهفسهرهكهش سهلامهته
لە ئاکرێ تهقە له ئۆتۆمبێلی ئەفسەرێکى نههێشتنى تاوان دهكرێت
نێردرا بۆ کارگەی ریسایکڵین
لە ئاکرێ 30 تۆن خۆڵ و پاشماوە کۆکرایەوە
لەسەر ئاستى خولە ناوخۆییەکان