كه‌ی ده‌ستپێده‌كات؟
“هێرشكردنه‌وه سه‌ر ئێران ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی كاته”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
کەناڵی CNN له راپۆرتێک‌دا ئاشكرای كرد، رەنگە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێش کۆتایی ئەمساڵ فەرمانی هێرشكردنه‌سه‌ر ئێران ده‌ربكات.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌مڕۆ راپۆرته‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه بە پشت بەستن بە کاربەدەستانی ئەمەریکا و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران تەنیا پرسی کاتە.
CNN ده‌ڵێت، “هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ دژی ئێران بە قەبارەیەکی بەرفراوان دەبێت، پێدەچێت دوای هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی كۆنگرێسی ئه‌مریكا ئەنجام بدرێت”.
“ترەمپ هێشتا بڕیاری لەسەر ئەو هەنگاوانە نەداوە کە دوای هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خول دژ بە ئێران دەیگرێتەبەر، بەڵام پێدەچێت مەیلی فەرمانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەرفراوان لە دژی ئێران بدات”، له راپۆرتی كه‌ناڵه‌كه‌دا هاتووه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ دوێنێ رایگەیاند، “ئەمریکا ئەمشەو هێرش ناکاتە سەر ئێران”.
هەروەها گوتی، تاکە پرسیار سەبارەت بە تاران ئەوەیە “ئایا من رێککەوتنیان لەگەڵ دەکەم یان ئه‌وان مەحکوومن به لەناوچوون”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمریکا بە تەواوی دەزانێت لە “چیای تەقەمەنی” لە ئێران چی روودەدات.
شاخی تەقەمەنی لە نزیک دامەزراوەی پیتاندنی یۆرانیۆمی نەتەنزی ئێران هەڵکەوتووە و وەک شوێنێکی قەڵادار وەسف دەکرێت کە دوو کۆمپلێکسی تونێل لەخۆدەگرێت کە لە قوڵایی ژێرزەویدا دروست كراون، ئه‌مه‌ش بەپێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی رۆیتەرز.
سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار هەڕەشەی هێرشکردنە سەر “شاخی تەقەمەنی” کردووە، لە کاتێکدا ئێران دەڵێت هیچ چالاکییەکی ئەتۆمی لەو شوێنەدا نییە.
ئه‌م پێشهاته‌ش له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ شاندی هاوپه‌یمانی مه‌ككه، كه له سعودیه و توركیا و پاكستان پێكهاتوون، له تاران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئێران كۆبوونه‌وه‌یان هه‌یه و هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه‌كه هێور بكرێته‌وه و ئێران و ئه‌مریكا رێككه‌وتن بكه‌ن.