بارهەڵگرەكان كێشەیان هەیە

هەردوو رێگەی چوون و گەڕانەوەی كەركوک- هەولێر داخرا

964+

كاروان ساڵحی

ژمارەیەكی زۆری بارهەڵگری قوم و چەو لە بازگەی دارەمان وەستاون و رێگەی چوون و گەڕانەوەی كەركوک – هەولێریان داخستووە، ئەوان داوای چارەسەردەكەن، كە لە نێوان سۆنەر و بازگەی دارەمان گیریان خواردووە.

بارهەڵگرەكان ژمارەیان نزیكەی 300 بارهەڵگرە و بە قسەی رەسووڵ مەولود، كە شۆفێرە، بازگەی دارەمان داوای نووسراوی سۆنەری بارەكانیان لێدەكات، لەولاشەوە پشكنینی سۆنەر هیچ نووسراوێک بە بارهەڵگرەكان نادات و دەڵێت پێویست ناكات.

مام رەسووڵ بۆ 964 وتی، داوا دەكەین سەرۆک وەزیران یان پارێزگاری كەركوک بێنە سەر خەت و ئەو كێشەیان بۆ چارەسەر بكەن.

هەروەها عەلی عومەر، كە شۆفێرێكی گەنجە، ئەویش بۆ 964 ئاماژەی بەوەدا لە نێوان بازگەكە و سۆنەردا گیریان خواردووە و نازانن چی بكەن، وتیشی، ژیان و كار و داهاتمان لەسەر ئەو كارەیە و داواكارین چارەیان بۆ بكەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

شۆفێرانی بارهەڵگر شەقامی تانجەرۆیان لە سلێمانی داخست

شۆفێرانی بارهەڵگر شەقامی تانجەرۆیان لە سلێمانی داخست