بە کارتی نیشتمانی و سووتەمەنی

لە 39 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت

964+

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ لە 39 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری بە کارتی نیشتمانی و کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی دابەش دەکرێت.

سەرەی دوورودرێژ بۆ وەرگرتنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ دووشەممە 26.10.2026 لە 39 بەنزینخانەی سنووری پارێزگای هەولێر ئەو جۆرە بەنزینە دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر لیستی بەنزینخانەکانی بڵاوکردووەتەوە، وەک هەمیشە هەر ئۆتۆمبێلێک 40 لیتری پێدەدرێت.

هەر شۆفێرێک جگە لە کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی دەبێ کارتی نیشتمانیشی پێ بێ و ناوی سیانی لە هەردوو کارتەکە دەبێ هاوتای یەک بن، ئەگەرنا بەنزینیان پێ نادرێ.

لیستی بەنزینخانەکان لە خوارەوە دانراوە؛

لە 39 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت