26ساڵە نەچووەتەوە بۆ كۆبانی
كتێبە نوێیەكەی جان دۆست لەسەر ئەنفالە
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
شاعیر و نوسەری کورد، جان دۆست بیری كۆبانی دەكات و ماوەیی 26 ساڵە سەردانی نەكردووە و دلی بۆی لێدەدا، ئەو دەڵێ، رۆمانێکی نوێی نوسیوە و دەربارەی ئەنفالە.
جان دۆست بۆ 964 وتی، دوایی تەمەنێك لە شعر نوسین، هاتمە ناو دونیایی رۆمان، وە دەشڵێ، رۆمانی كۆبانی باسكردنی نەهامەتییەكانی كوردە نوێترین بەرهەمم رۆمانێكە بەزمانی كوردی دەربارەی ئەنفال.
جان دۆست لە 12.3.1965 لە کۆبانێ لە دایک بووە، لە سەرەتای کاری ئەدەبییدا بە شیعر دەستی پێکرد یەکێک لە بەرهەمە سەرەتاییەکانی قەلایی دمدم بووە.
یەکێک لە کارە گرنگەکانی جان دۆست، وەرگێڕانی «مەم و زین”ی ئەحمەدی خانییە بۆ عەرەبی، هەروەها چەند بەرهەمی کوردی و فارسیی تری بۆ عەرەبی وەرگێڕاوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا