
تاکسی کوردستان - Social Media
دەزانرێت سەر بە کام هێڵن
تاکسییەکانی سلێمانی لۆگۆی تازەیان پێدەدرێت
+964
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لە کۆتایی ئەم مانگەوە لۆگۆیەکی دیکە بۆ تاکسییەکان زیاد دەکرێت و لە رێگەیەوە تاکسییەکان دەناسرێنەوە سەر بە چ هێڵێکن و بۆ کام شار دەچن و لەکوێوە هاتوون.
ئازاد ئەحمەد، سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی بە 964ـی وت، بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەوە لۆگۆیەکی بچوک بدرێت لە جامی پێشەوەی تاکسییەکانی ناو شار و دەرەوەی شار، بۆ ئەوەی بزانرێت سەر بە چ هێڵێکن لە بازگەکاندا.
لۆگۆی تاکسییەکانی دەرەوەی شار رەنگی سورە و ناو شار رەنگی سەوزە و بێ بەرامبەر سەندیکا دەیدات بە شۆفێرانی تاکسی.
بە وتەی سەرۆکی سەندیکای شۆفێران، بەهۆی ئەوەی لۆگۆی سەر دەرگای تاکسییەکان زۆر نابینرێت، بۆیە ئەو لۆگۆیە دەدرێت لەسەر جامی پێشەوە و ناوی ئەو ناوچەیەی لەسەرە کە تاکسییەکە بۆی دەچێت و هاوڵاتیش دەست لە تاکسییەکی هەڵە راناگرێت.
لە سلێمانی، بە ناو شار و دەرەوەی شارەوە، نزیکەی 28 هەزار تاکسی بوونی هەیە.
پێداچوونەوە: هاوبەش