لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق

یاداشت بۆ هەڵدانەوە و پشکنینی کۆڕە بە کۆمەڵەکان واژۆکرا

ئەحمەد مستەفا

عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان، و عەبدولئیلا نائلی، سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق، لە بەغدا یاداشتی لێکتێگەیشتنێکی هاوبەشیان واژۆ کرد.

وەک ئەوەی ئاژانسی هەواڵێ عێراقی ناسی کردووە، بەپێی یاداشتەکە، هەردوولا لە دۆسیەکانی گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا هاوکاری دەکەن، لەوانە گەڕان، هەڵدانەوە، گەڕاندنەوە و ناسینەوەی روفاتەکان و پشکنینی DNA.

هەردوولا جەختیان لە گرنگی هەماهەنگی یاسایی، کارگێڕی و جێبەجێکاری کرد، بە ئامانجی گەیاندنی ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەهێزکردنی بنەماکانی دادپەروەری.

هەروەها ئاڵوگۆڕی زانیاری، هەماهەنگی بۆ یاسا و ڕێکارەکانی جێبەجێکردن، و پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین و چارەسەرکردنی بابەتە پەیوەندیدارەکان بە جینۆساید لە ناو رێککەوتنەکەدا هاتووە.