"هەموو ئەرکەکان لەسەر شانی دایک و باوکە"
نوور کیژۆڵەیەکی سەرودڵ خۆشە و سێ رۆژە چاوەڕێی کردنەوەی مەکتەبە
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
بڕیارە رۆژە یەكشەممە دەرگای قوتابخانەكان لە کوردستان بکرێنەوە، بۆیە دایك و باوكان کەوتوونەتە بازاڕ و پێداویستییەکان بۆ منداڵەکانیان ئامادە دەکەن.
نوور مەبەست کیژۆڵەیەکی سەرودڵ خۆشە، یەکەم ساڵییەتی بچێتە مەکتەب و لەناو بازاڕی سلێمانی لەگەڵ دایک و باوکی دوکان بەدوکان دەگەڕێ بۆ ئەوەی بەدڵی خۆی شتەکانی بکڕێت، ئەو بەلەنجەولار قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “سێ رۆژە چاوەڕێی کردنەوەی مەکتەبم، دەفتەر و ماجیک و قەڵەم و زۆربەی شتەکانم کڕیوە”.
باوكی نووریش دەڵێت، بۆ پێداویستییەكانی قوتابخانە هەر قوتابییەک 100 هەزار دیناری دەوێ، ئێستا هەموو ئەرکەکان لەسەر شانی دایک و باوکە و زۆر دەکەوێ لەسەریان.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری