زیانی گیانی نەبووە
ئاگر لە ژوورێکی هۆتێل چوارچرای هەولێر کەوتەوە و کۆنترۆڵیش کرا
964+
دەشتی عارف – هەولێر
لە ژوورێکی دەرەوەی هۆتێل چوارچرا بەهۆی شۆرتی کارەباوە سپلیتێک ئاگری گرت و بووە هۆی ئەوەی هەموو ژوورەکە بەتەواوەتی بسوتێت.
هەر زوو کارمەندانی هۆتێلەکە بە ئاگرکوژێنەوەکانی خۆیان توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و دواتریش بەرگری شارستانی بۆ دڵنیابوون لەسەر هەڵنەدانەوەی ئاگرەکە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دڵنیابوون لە کوژانەوەی ئاگرەکە.
ئەم ژوورە کە سوتا ژوورێک بوو لە باخچەی هۆتێلەکە و بۆ شەربەت و ساردەمەنی لە وەرزی هاوین بەکاردەهات و لەئێستادا تەنیا وەکو کۆگا بۆ کلێنس و کەرەستەی زیادە بەکاردێت و زیانەکانیشی تەنیا سوتانی ژوورەکە و ئەو چەند کەرەستەیە بوو کە لەناوی دابوو.
پێداچوونەوە: توانا نەقی