رێزمانی عەرەبیشی کردووە بە نوسینی بڕایل

مامۆستایەکی نابینا چەندین قوتابی کردووە بە مامۆستا و پارێزەر

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

مامۆستایەکی نابینا چەندین چاوساغ و نابینای فێری نووسین و خوێندنەوە کردووە و چەند کتێبێکی رێزمانی عەرەبی ناوەندەکانی خوێندنیشی کردووە بە نووسینی بڕایل

غەفور ئەحمەد، مامۆستای خانەنشینە بە 964ـی وت، ساڵانێکە مامۆستایە و چەندان قوتابی نابینای فێری نوسین و خوێندنەوە کردووە و ئێستا هەندێک لە قوتابییەکانی مامۆستان و قوتابیشی هەیە بە نیازە بۆ دکتۆرا بخوێنێت.

باسی لەوەش کرد، زۆرێک لە کتێبەکانی زمانی عەرەبی ناوەندەکانی خوێندنی کردووە بە نووسینی بڕایل.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر